Kurdistan Press - ئەمریکا دەست بە جوولەکرد ئەمریکا دەست بە جوولەکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا دەست بە جوولەکرد

 

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بە درۆن هێرش كرایە سەر بنكەیەكی سەربازیی ئەمەریكا لە پارێزگای دێرزووری سووریا، سەرچاوە تەناهییەكان باسی ئەوە دەكەن كە دەیان سەربازی ئەمەریكا لە عێراقەوە بەرەو بنكە سەربازییەكانی لە سووریا گوازراونەتەوە

جیا لەوەی ئەمەریكا خۆی بۆ هەر ئەگەرێك لە هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی لە سووریا ئامادە دەكات، هێشتا مەترسیی وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ئیسرائیل و هێرشی میلیشیاكانی ئێران بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە هەر ماوە، دوای هێرشەكەی پێنجشەمی رابردووی میلیشیاكانیش، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە لە كات و شوێنی گونجاو وەڵام دەدەنەوە.

سەرچاوەیەكی تەناهیی عێراقی لە بەشی عێراقی بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە رۆژاوای عێراق ئاماژەی كرد، ئەمەریكا دەیان سەربازی خۆی لە بنكەكە بەرەو بنكەیەكی تری سەربازی لە دەشتی حەسەكە لە سووریا بردووە، ئەو گواستنەوەش لە رێگەی چوار فڕۆكەی باری سەربازی بووە، جیا لەوە كەرەستەی سەربازیشیان گواستووەتەوە. 

بە پێی سەرچاوەكە مەبەست لەو هەنگاوەی ئەمەریكا بەهێزكردنی توانای هێزەكانیەتی كە ماوە و ماوە دووچاری هێرشی درۆنی و مووشەكیی میلیشیا شیعەكانی نزیك لە ئێران دەبنەوە.

پێنجشەمی رابردوو میدیا عەرەبییەكان، لەوانە روانگەی مافی مرۆڤی سووریا، بڵاویان كردەوە كە میلیشیا شیعەكان بە درۆن هێرشیان كردووەتە سەر بنكەی سەربازیی ئەمەریكا لە كارگەی غازی كۆنیكۆ لە دەشتی پارێزگای دێرزوور، بەڵام بەرگریی ئاسمانی بنكەكە درۆنەكەی تێك شكاندووە.

ئەوە لەو كاتەی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە مافی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەیان لە شوێن و كاتی دیاریكراو هەیە، هاوكات ماوەیەكە هێزەكانی ئەمەریكا و و هەسەدە لەو بنكە سەربازییە سەرقاڵی مەشق و راهێنان بۆ چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی هێرشی درۆنەكان، كە ئەمەریكا خۆی بۆ هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی لەو وڵاتە ئامادە دەكات.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه