Kurdistan Press - دامەزرێنەری تێلێگرام دەستگیرکرا دامەزرێنەری تێلێگرام دەستگیرکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دامەزرێنەری تێلێگرام دەستگیرکرا

دامەزرێنەری تێلێگرام دەستگیرکرا

ئەمڕۆ شەممە 25 ئابی 2024 میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویان کردەوە، پاڤێل دورۆڤ، ملیاردێر و دامەزرێنەری تێلێگرام، لەگەڵ دوو لە پاسەوانە تایبەتەکانی لە فڕۆکەخانەی بۆرگێت لە پاریس دەستگیر کرا.

بە گوێرەی ماڵپەڕی (TF1)فەڕەنسی، دورۆڤ بە فڕۆکە تایبەتەکەیەوە کە لە ئازەربایجانەوە

گەشتی کردووە و نزیکەی کاتژمێر 8ی شەو بە کاتی ناوخۆ (6ی ئێوارەی بە کاتی ناوەندی ئەمریکا) دەستگیر کراوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو: " هۆکاری دەستگیرکردنی دورۆڤی بە ڕەگەز ڕووسی لەسەر سکاڵایەکی یەکێتیی ئەورووپا بووە لەسەر تێلیگرام، کە وەکوو یەکەم سەکۆی تاوانی رێکخراو ناودێری کردووە.

هەروەها دورۆڤ ھاوکار نەبووە لەگەڵ ھێزە ئەمنییەكانی فەڕەنسا و لە چەندیدن تۆمەتی دیکەشدا تێوە گلاوە، لەوانە بە قاچاخچێتی مادەی ھۆشبەر و زنجیرەیەک تاوانی تری مەترسیدار.“

دورۆڤ لەدایکبووی ڕووسیایە و لە دوبەی دەژی کە بنکەی تێلێگرامی لێیە و خاوەنی دوو ڕەگەزنامەی فەرەنسی و ئیماراتی عەرەبییە.

دورۆڤ کە لەلایەن فۆربێسەوە سامانەکەی بە 15.5 ملیار دۆلار دەقەبڵێندرێت، لە ساڵی 2014 ڕوسیای بەجێ هێشت، دوای ئەوەی ڕەتی کردەوە پابەند بێت بە داواکارییەکانی داخستنی کۆمەڵگاکانی ئۆپۆزسیۆن لەسەر پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ڤی کەی کە فرۆشتویەتی.

جێگەی باسە باڵویزخانەی ڕووسیا لە فەرەنسا "هەنگاوی خێرا"ی بۆ ڕوونکردنەوەی دۆخەکە ناوە.

ئاژانسی (تاس)ی ڕووسی، بە ئاماژەدان بە نوێنەری باڵوێزخانەی ڕووسیا لە فەرەنسا، ڕایگەیاندووە: ”هیچ بانگەوازێک لەلایەن تیمی دورۆڤەوە بە باڵوێزخانەکە نەدراوە، بەڵام بە شێوەیەکی چالاکانە هەنگاوی دەستبەجێیی دەنێت.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه