Kurdistan Press - جۆبایدن ھۆشداری دەدات ترەمپ ئەم کارە دەکات جۆبایدن ھۆشداری دەدات ترەمپ ئەم کارە دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جۆبایدن ھۆشداری دەدات ترەمپ ئەم کارە دەکات

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەی نیشتمانیی دیموکراتەکان، پشتیوانیی خۆی بۆ کامالا هاریس دەربڕی و داوای لە لایەنگرانی پارتەکەی کرد، لە هەڵبژاردنەکانی تشرینی دووەم، دەنگی پێبدەن بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمریکا. 

کۆنگرەکە رۆژی دووشەممە بە کاتی واشنتن، واتە سێشەممە بە کاتی هەولێر، لە شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆی دەستیپێکرد. لە لایەن ئامادەبووانەوە، بە چەپڵەڕێزانی گەرمەوە پێشوازی لە جۆ بایدن کرا. 

سەرۆکە تەمەن 81 ساڵەکە، کە مانگی تەممووز دەستبەرداری کێبڕکێی هەڵبژاردن بوو، داوای لە ئەمریکا کرد، "داواکارێکی گشتی بنێرنە کۆشکی سپی، نەوەک تاوانکارێکی سزادراو."

مەبەستی بایدن لە داواکاری گشتی، کامالا هاریسە، کە پێشتر ئەو کارەی کردووە. سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی خۆی دەبێتە "باشترین خۆبەخش" بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بکات و دەنگ بۆ هاریس کۆبکاتەوە. 

بایدن گوتی "بەڵێن دەدەم، ببمە باشترین خۆبەخش بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی هاریس و [تیم] واڵز". تیم واڵز لە لایەن هاریسەوە بۆ پۆستی جێگری سەرۆک بەربژێرکراوە. 

بایدن، ترەمپی بە "دۆڕاو" وەسفکرد و گوتی: ئەگەر بەربژێرە کۆمارییەکە بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات، وڵات وێران دەکات. 

بایدن لە بارەی خۆی و هاریسی 59 ساڵەوە گوتی "هەردووکمان دەزانین پێویستە کاری زیاتر بکەین، بەڵام ئێمە بە ئاراستە راستەکەدا دەڕۆین."

دوای کشانەوەی بایدن، هاریس لە ماوەی چەند هەفتەیەکی کەمدا توانی گەرموگوڕی بە هەڵمەتی هەڵبژاردنی دیموکراتەکان بدات و کێبڕکێی سەرۆکایەتی گەرم بکاتەوە. 

هاریس، یەکەمین ژنی رەشپێستە لە مێژووی ئەمریکادا بووبێتە جێگری سەرۆک، توانیویەتی لە راپرسییەکاندا پاشەکشە بە ترەمپ بکات. 

کامالا هاریس سوپاسی بایدنی کرد و گوتی "دەمەوێت بە رێزلێنانی جۆ بایدن، سەرۆکە ناوازەکەمان دەستپێبکەین. ئێمە تاهەتایە سوپاسگوزارتین."

دوای کۆتاییهاتنی گوتارەکەشی کە ماوەی نزیکەی کاژێرێک بوو، هاریس لەسەر سەکۆکە، باوەشی بە بایدن دا کرد. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه