Kurdistan Press - ئەم جۆرە جلە تووشی شێرپەنجەتان دەکات ئەم جۆرە جلە تووشی شێرپەنجەتان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەم جۆرە جلە تووشی شێرپەنجەتان دەکات

ئاژانسی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی شێرپەنجە، سەر بە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕای گەیاند، كانزای "تەلك" خراوەتە لیستی ئەو مادانەی شێرپەنجەیان پێوەیە، هەروەها مادەی "ئەكریلۆنیتریل" كە لە بەرهەمهێنانی بۆلیمەر بەكار دێت، خراوەتە لیستەكەوە.

ئەمڕۆ هەینی، پێنجی تەمووز، پسپۆڕانی ئەو توێژینەوەیە لە شاری لیۆنی فڕەنسا كۆبوونەوەیەكیان كرد و ئەم سەرەنجامەیان ڕاگەیاند.

مادەی تەلك، كە كانزایەكی سروشتییە و لە زۆر شوێنی جیهان دەردەهێنرێت، هۆكارێكی تووشبوونە بە شێرپەنجە لەلایەن مرۆڤەوە و بۆ ئەمەش بەڵگەی سەلمێنەر دۆزراوەتەوە. ئەم مادەیە لە دروستكردنی ماكیاج و كەرەستەی جوانكاری بەكار دێت و بەو هۆیەوە لەسەر مێزی توالیتی زۆربەی خانماندا هەیە.

پێشتریش لە مانگی حوزەیراندا، كۆمپانیای دەرمانی ئەمەریكی ئاشكرای كرد، كە مادەی تەلك هۆكارێكی تووشبوونە بە شێرپەنجە، بە تایبەتی شێرپەنجەی هێلكەدان لە ژناندا.

سەبارەت بە مادەی ئەكریلۆنیتریل، بە شێوەیەكی سەرەكی لە بەرهەمهێنانی بولیمەر بەكار دێت، بەڵگەی تەواو سەلماندوویەتی كە دەبێتە هۆی شێرپەنجەی سییەكان و شێرپەنجەی گون لەلایەن پیاوانەوە، ئەم مادەیەش لە دروستكردنی بەرگ و فەرش و كەرەستە پلاستیكییەكاندا بەكار دێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه