دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بەربژێری هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا رای گەیاند ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆكی ئەمەریكا، دەمودەست كۆتایی بە شەڕ دێنێت لە ئۆكراینا، پوتین پشتیوانی خۆی بۆ ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا رای گەیاند وڵاتەكەی بە ڕژدی چاو لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا دەكات دوای لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپ بەربژێری كۆمارییەكان كە گوتبووی دوای دەرچوونی بە سەرۆك، دەمودەست كۆتایی بە شەڕی رووسیا و ئۆكراینا دێنێت. پوتین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "بەڕێز ترەمپ وەكو بەربژێری سەرۆكایەتی، دەڵێ ئامادەیە و نیازی وایە شەڕ لە ئۆكراینا رابگرێت، زۆر بە ڕژدی چاو لەو هەڵوێستە دەكەین."
گوتیشی: "بێگومان نازانین پێشنیازەكانی ترەمپ چین لەمبارەیەوە و ئەمە پرسیارێكی سەرەكیە، بەڵام گومانیشم نییە كە ترەمپ لە دڵسۆزییەوە ئەم قسەیە دەكات و پشتیوانی لێ دەكەین."
جێی باسە هەر ئەمڕۆ ڤلادیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا لە لێدوانێكدا رای گەیاندبوو كە خوازیارن بزانن ڕێگەچارەكەی ترەمپ چییە بۆ شەڕی نێوان وڵاتەكەی و رووسیا.
وەڵام بدەوه