Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی بۆچی سەردانی بەغدا کردووە؟ سەرۆک بارزانی بۆچی سەردانی بەغدا کردووە؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی بۆچی سەردانی بەغدا کردووە؟

سەرۆک بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەممووزی 2024، لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ئەلینا رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا  سەرۆک بارزانی رۆشنایی خستەسەر هۆکارەکانی سەردانی بۆ بەغدا و ئاماژەی بەوەدا کە دوای ئەوەی هەست بەوە کرا کە نیازپاکی هەیە لە چارەسەرکردنی گرفتەکان و پابەندبوون بە دەستوور ودروستبوونی  کەشێکی ئەرێنی لە بەغدا  و هەروەها بۆ باسکردنی ئەو بابەتانەی کە ڕەهەندی نیشتیمانی هەیە سەردانی بەغدای کردووە.

پەیوەست بە مانەوەی هێزی هاوپەیمانان سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند کە ئەمە پرسێکی نیشتیمانییە و پەیوەست نیە بە لایەنێک و دەبێ سەقامگیریی و بەرژەوەندییەکانی عێراق لەبەرچاو بگیرێت.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ سەردانەکەی سەرۆک بارزانی و باشتربوونی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا ڕاگەیاند و جەختی کردەوە هانی حکوومەتی هەرێم

و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەدەن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان و بەردەوامی و بەهێزکردنی دیالۆگی نێوانیان. سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمیش باڵیۆزی ئەمەریکا پێشوازی لە دیاریکردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی کوردستانی کرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه