دۆناڵد تره‌مپ به‌ربژێری كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك به‌ڵێنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به ئه‌مه‌ریكییه‌كانی ڕاگه‌یاند، ته‌نیا یه‌ك ڕۆژی به‌سه بۆ كۆتاهێنان به شه‌ڕی دوو ساڵه‌ی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی ته‌مووز، پێگه‌ی ''ئه‌سۆشیه‌تد پرێس'' بڵاوی كرده‌وه، تره‌مپ به‌ڵێنی داوه ته‌نیا له ماوه‌ی ڕۆژێكدا شه‌ڕی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا به‌كۆتا بهێنێت، له وه‌ڵامدا ڤاسیلی نه‌بێنزیا نێرده‌ی ڕووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌رپه‌چی لێدوانه پۆپۆلستییه‌كه‌ی تره‌مپی دایه‌وه و ڕای گه‌یاند، ناتوانرێت كاری وا بكرێت.
شه‌ڕی ئۆكراینا بووه‌ته هۆی گرانی و هه‌ڵاوسانێكی زۆر له ته‌واوی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكاش بێبه‌ش نییه له لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه، به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه چه‌ندان ملیار دۆلار دراوه‌ته چه‌ك بۆ ئۆكراینییه‌كان و ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی پاڵپشتی هه‌میشه‌یی و بێپایانی ڕۆژئاواییه‌كان بۆ ئۆكراینا، تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی شه‌ڕه‌كه‌یان قۆستووه‌ته‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگێكی زیاتر و داكۆكی له كۆتاهێنان به شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن.
بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌نیا ڕۆژێك كۆتایی به شه‌ڕی ئۆكراینا ده‌هێنێت، سیاسه‌تێكی واقیعی نییه، به‌م هۆیه‌شه‌وه ڕووسیا گوتاره‌كه‌ی تره‌مپی ڕه‌ت كرده‌وه.
تره‌مپ له دیبه‌یتی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا كه تێیدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست هێنا ڕای گه‌یاند، ''ڕووسییه‌كان و ئۆكراینییه‌كان هه‌ردووكیان ده‌كوژرێن، من نامه‌وێت بكوژرێن و به‌و شێوازه بیانبینم، بۆیه له ماوه‌ی ته‌نیا 24 سه‌عاتدا شه‌ڕه‌كه ده‌وه‌ستێنم''.
له شوباتی ساڵی 2022 ڕووسیا هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئۆكراینا ده‌ست پێ كرد، ئێسته ڕووسیا توانیویه‌تی سێ له هه‌رێمه‌كانی ئۆكراینا بخاته ژێر ڕكێفی خۆی، به‌ڵام كیێڤ نه‌كه‌وتووه و ئۆكراینا شه‌ڕی بردووه‌ته ناو ڕووسیا، دیدگه‌ی بایدن بۆ شه‌ڕه‌كه هه‌مان دیدگه‌ی ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینایه، كه پێیان وایه ته‌نیا به كشانه‌وه‌ی ڕووسیا كۆتایی به شه‌ڕه‌كه دێت، ئه‌مه له كاتێكدا تره‌مپ متمانه‌یه‌كی زیاتری به پوتینه و پێی وایه به دانوستان كێشه‌كان چارسه‌ر ده‌كرێن.
وەڵام بدەوه