بەرپرسێكی باڵای هاوپەیمانیی ناتۆ ڕای گەیاند، وڵاتانی ناتۆ 300 هەزار سەربازیان خستووەتە ئامادەباشیی تەواوەوە و بەربەستی بیسریان شكاند.
ئەمڕۆ پێنجشەم، 13ی حوزەیران، بەرپرسێكی باڵای ناتۆ بە "ڕۆیتەرز"ی گوتووە، هەموو ئەگەرەكان خراونەتە سەر مێزی گفتوگۆ و دواجار توانرا بەربەستی بیسر بشكێنن كە بریتییە لە بەربەستی 300 هەزار سەرباز بۆ ئامادەباشیی تەواو لە هەر هەگەرێك.
ئەو 300 هەزار سەربازە لەلایەن وڵاتانی هاوپەیامانی ناتۆوە دراوەتە ڕێكخراوە و پێمان گوتراوە دەتوانن بە هەموو شێوەیەك بڕیاریان لەسەر بدەن.
وێڕای ئەوەی لە ساڵی پارەوە هاوپەیمانییەكە خەریكی پلانە بۆ ئەوەی بەربەستی بیسر بشكێنێت و توانای سەربازی بگەیەنێتە سەروو 300 هەزار، بەڵام هێشتا ئەوەیان نەدركاندووە كە دەیانەوێت لە كوێ كردەی سەربازی ڕابگەیەنن، ئەگەرچی ئاماژەكان هەمووی بەرەو شەڕی ئۆكرانیا دەڕوات.
وەڵام بدەوه