زانا هۆڵه‌ندییه‌كه ده‌ركه‌وته‌وه و ئه‌م جاره‌یان پێشبینی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز به گوڕی 7 پله، به پێوه‌ری ڕێخته‌ر ده‌كات.
فرانگ هۆگربیتس، زانایه‌كی ناسراوی هۆڵه‌ندییه و ئه‌مجاره‌شیان پێشبینی بوومه‌له‌رزه‌ی وێرانكه‌ر له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوودا ده‌كات.
ئه‌و زانا هۆڵه‌ندییه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس)، بڵاوی كرده‌وه كه له ئێستاوه تاكوو 11ی 6ی 2024، بوومه‌له‌رزه ڕوو ده‌دات كه پشتی به جوڵه‌ی ئه‌ستێره‌كان بۆ ڕوودانی بوومه‌له‌رزه به‌ستووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، كه به بڕوای ئه‌و، له ماوه‌ی 6 بۆ 8ی ئه‌مانگه (حوزه‌یران)، ئه‌گه‌ری ڕوودانی بوومه‌له‌رزه به‌هێزتره و بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز ده‌بێت كه له نزیكه‌ی 7 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، به‌ڵام تا ئێستا ئاشكرای نه‌كردووه كه بوومه‌له‌رزه له كامه وڵات و شوێن ڕوو ده‌ده‌ن.
فرانگ هۆگه‌ربیتس پشت به جووڵه‌ی هه‌ساره‌كان بۆ ڕوودانی بوومه‌له‌رزه ده‌به‌ستێت و به‌شێك له پێشبینییه‌كانی بۆ ڕوودانی بوومه‌له‌رزه ڕاست ده‌رده‌چن، به‌ڵام ناوه‌نده زانستییه‌كان دان به پێشبینییه‌كانیدا نانێن.
وەڵام بدەوه