له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی زولحیجه و جه‌ژنی قوربان، سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تیی فه‌له‌كناسی سوپرایزێكی له‌مه‌ڕ كاتی وه‌ستانی عه‌ره‌فه له 8 وڵاتی ئیسلامی ئاشكرا كرد كه پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بییه و پێشبینی ده‌كرێ كه سه‌ره‌تای مانگی كۆچی بكه‌وێته ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو 7ی حوه‌زیران كه 16ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان بێت.
ناوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیی فه‌له‌كناسی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، كه ئیندۆنیزیا و مالیزا و برونای و به‌نگلادش و پاكستان و ئێران و مه‌غریب و غانا، ڕۆژی 10ی ئایاری ڕابردوو له چوارچێوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا مانگی زولقه‌عده‌یان ده‌ستی پێكردووه، بۆیه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێ كه 7ی مانگی داهاتوو هیلالی زولحیجه ببینن، یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی زولحیجه شه‌ممه‌ی داهاتوو 8 مانگ یان یه‌كشه‌ممه 9ی مانگ بێ، به‌وه‌ش ڕۆژی جه‌ژنی قوربان 17ی مانگ، یاخود 18ی ئه‌م مانگه بێت.
هاوكات ناوه‌نده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، حیساباته فه‌له‌كییه‌كان وا دیاری ده‌خه‌ن كه بینینی مانگ له‌و هه‌شت ده‌وڵه‌ته له 7ی ئه‌م مانگه به‌چاو ببینرێ، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ كه 8ی ئه‌م مانگه، مانگی زولحیجه ده‌ست پێ بكات و ڕۆژی دووشه‌ممه 17ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان بێت.
به‌ڵام زۆرینه‌ی وڵاتانی ئیسلامی، مانگی زولقعه‌ده‌یان له 9ی مانگی ئایاره‌وه ده‌ست پێكرد و 6ی ئه‌م مانگه‌ش، مانگی زولحیجه ده‌بینن، یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی زولحیجه 7ی ئه‌م مانگه، یانیش 8ی ئه‌م مانگه ده‌بێ و یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان 16 یان 17ی ئه‌م مانگه‌یه.
رۆژی 6ی ئه‌م مانگه، چه‌ند خوله‌كێك دوای ڕۆژئاوابوون مانگ له ناوڕاست و رۆژئاوای جیهانیی ئیسلامی‌دا ئاوا ده‌بێت، بۆیه پێده‌چێ به‌شێك له‌و وڵاتانه رۆژی هه‌ینی 7ی ئه‌م مانگه، مانگی زولحیجه ده‌ست پێ بكه‌ن، بۆیه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 16ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان بێ، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تیی فه‌له‌كناسی.
وەڵام بدەوه