ئەمریکا و بەریتانیا 14 چەکداری حوسییەکان کوشت. ئەمڕۆ هەینی ئەمەریکا و بەریتانیا لە هێرشێکدا 14 چەکداری حووسییەکانی یەمەنیان کوشت، هێرشەکە لە بەرندەری سەلیف بووە، ئەمەریکا و بەریتانیا باس لەوە دەکەن، هێرشەکان لە وەڵامی زیادبوونی چالاکییەکانی حووسییەکانی یەمەن بووە بەم دواییە لە ناوچەکە، بەهۆی دەستپێکردنەوەی هێرشی حووسییەکان لە دەریای سوور، ئێستە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئازاد لە دەریایی سوور کز بووە.
هەفتەی ڕابردوو له كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه، هێرش كرایه سه‌ر كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگر و به‌م هۆیه‌شه‌وه كه‌شتییه‌كه كون بوو و ئاو چووه ناوی.
له تشرینی دووه‌می 2023 تا ئێسته حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن زیاتر له 50 هێرشیان بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان كردووه له ده‌ریای سوور، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی حووسییه‌كان و هێرشه‌كانی ئه‌و میلیشیایانه‌ی نزیك له ئێران، كێشه بۆ جووڵه‌ی بازرگانی له سه‌رانسه‌ری دنیا دروست بووه.
وەڵام بدەوه