درۆنێك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی ''دژانخۆت'' له ڕووسیا، كه ناوچه‌یه‌كی زۆر نزیكه له یه‌كێك له كۆشكه شاهانه‌كانی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە پێگه‌ی ''نێكستا'' بڵاوی كرده‌وه، دوو درۆن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ڕووسیا و یه‌كێكیان كه‌وتووه‌ته گوندی ''كرینیتسا''، درۆنه‌كه‌ی تر كه‌وتووه‌ته ناوچه‌ی ''دژانخۆت'' كه ناوچه‌یه‌كی نزیكه له كۆشكه‌كه‌ی پوتین. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه درۆنه‌كه كۆشكه‌كه‌ی پوتینی له ''گه‌له‌ندژیك'' كردووه‌ته ئامانج.
له گوندی ''كرینیتسا'' كارگه‌ی شه‌رابی تایبه‌ت به كۆشكه‌كه‌ی پوتین هه‌یه و درۆنه‌كه كارگه‌كانی سه‌ربه كۆشكه‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج. ئه‌مه دووه‌مین جاره ئۆكراینا هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر كۆشكه‌كانی پوتین ده‌دات له ڕووسیا و له شه‌وی 17ی ئه‌م مانگه، درۆنێكی ئۆكراینا به‌سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی پوتیندا فڕی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی درۆنه‌كه زیانی به به‌شه جیاجیاكانی كۆشكه‌كه‌ی پوتین گه‌یاندووه وه‌ك كارگه‌ی شه‌رابه‌كه، به‌ڵام ئۆكراینا هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه نه‌داوه.
وەڵام بدەوه