هێلیکۆپتەرەکەی نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا بەهۆی خراپی کەشوهەوا بەسەختی نیشتەوە، میدیاکانی وڵاتەکەی ئاماژە بەوە دەدەن کە سەرۆکوەزیران سەلامەتە.
نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، لە بەر "خراپیی کەشوهەوا" ناچار بووە لە یاریگایەکی وەرزشیی شاری ڤاندادۆز بنیشێتەوە. پاشینیان دوای نیشتنەوە لەناکاوەکە لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی "ئازیزانم، هەموو شت باشە. ئێستا ئێمە درێژە بە گەشتەکەمان دەدەین. هیوای ڕۆژێکی خۆش بۆ هەموو لایەک دەخوازم". ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران دووچاری ڕووداو بوو و بە هۆیەوە خۆی، وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکە گیانیان لە دەستدا.
وەڵام بدەوه