بەپێی ماڵپەڕێكی ئەمەریكی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزراوەتەوە كە خێراترە لە بڵاو بوونەوە و ماوەیەكی زیاتریش لە لەشی مرۆڤدا دەمێنێتەوە.
ماڵپەڕی "سی ئێن ئێنی"ی ئەمەریكی لە راپۆرتە هەواڵییەكدا بە پشت بەستن بە زانا بایلۆجییەكان ئاشكرای كردووە، كە جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی "كۆڤید" دۆزراوەتەوە و لە ئەمەریكاش لەم جۆرە تازەیەدا زۆری لێ تۆمار كراوە.
جۆرە نوێیەكەی كۆڤید بە FLiRT ناو نراوە و بەرگە پرۆتینییەكەی بەهێزتر و توندتر خۆی بەخانەكانی لەشی مرۆڤدا هەڵدەواسێت وزۆر خێراتریش بڵاو دەبێتەوە و ئاماژەیش دراوە كە زیاتر لە جەستەی مرۆڤی تووشبوودا دەمێنێتەوە.
بەپێی ماڵپەڕەكە، ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەكە لە چەندان وڵاتی ئەوروپیش تۆمار كراوە و هۆشداریش دەدرێ بۆ خۆپاراستن لێی، بەهۆی ئەوەی چاوەڕوانكراوە هاوینی ئەمساڵ بەشێوەیەكی بەرچاو بڵاو ببێتەوە.
وەڵام بدەوه