ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، گوله‌هاوه‌ن و چه‌كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ له هه‌رێمی ''خاركیڤ'' له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا، به‌م هۆیه‌شه‌وه به‌ر به پێشڤه‌چوونه‌كانی سوپای ڕووسیا ده‌گیرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، چه‌كه نوێیه‌كان و دواین كاروانی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی ئۆكراینا و ئێستا له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ، پێشڕه‌وییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سوپای ڕووسیایان ڕاگرتووه. به‌هۆی ڕاگرتنی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك، ئۆكراینا پاشه‌كشه‌ی كرد و ڕووسیا چه‌ند گوندێكی ده‌وروبه‌ری ''خاركیڤ''ی كۆنترۆڵ كرد، سوپای ڕووسیا نزیك بوو له‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی ''ڤۆڤچانسك''دا بگرێت له‌و ناوچه‌یه، به‌ڵام ئێسته به‌هۆی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی ڕووسیا كز بووه.
تۆپهاوێژه‌كانی ئۆكراینا سوپاسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن بۆ هاوكارییه‌كانی ئه‌مدواییه و داوا ده‌كه‌ن هاوكاریی زیاتری ئه‌مه‌ریكایان پێ بگات.
وەڵام بدەوه