Kurdistan Press - ئەمریکا باری نائاسایی لە ئێران راگەیاند ئەمریکا باری نائاسایی لە ئێران راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا باری نائاسایی لە ئێران راگەیاند

ئەمڕۆ دووشەم 20ی ئایاری 2024، بایدن لە نامەیەكدا كە ئاراستەی كۆنگرێسی ئەمەریكای كردووە و كۆشكی سپی بڵاوی كردووەتەوە، بەربەستەكانی بەردەم ئاوەدانكردنەوەی رێكوپێكی عێراق و گەڕاندنەوە و پاراستنی ئارامی و ئاسایش و پەرەپێدانی دامەزراوە سیاسیی و ئیداریی و ئابوورییەكانی عێراق هێشتا هەڕەشە پێكدەهێنن بۆ ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی عێراق و بۆ ئەمەریکایش بەهەمان شێوە. 

لە نامەكەدا بایدن روونی كردووەتەوە، هەر بۆیە باری نائاسایی نیشتمانی بۆ سەقامگیری عێراق لە دوای 22ی ئایاری 2024، بۆ ماوەی ساڵێكی تریش بەردەوام دەبێت. 

جێگەی ئاماژەیە، بڕیاری ژمارە 13 هەزار و 303ی تایبەت بە عێراق كە لە ساڵی 2003 لەلایەن جۆر بۆشی كوڕەوە دەرچووە، بەو مانایە دێت كە سەرۆكی ئەمەریكا بۆی هەیە فەرمان دەربكات لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی ئەمەریكا كە پێوەندارن بە عێراقەوە. 

راگەیاندنی باری نائاسایی نیشتمانی رێگە بە سەرۆكی ئەمەریكا دەدات كە چەند دەسەڵاتێكی فراوانی خۆی پراكتیزە بكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشانەی كە رووبەڕووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا و سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكە دەبێتەوە، بە جۆرێك بڕیارەكان دەسەڵات بە سەرۆك دەدەن كە بتوانێت بڕیار دەربكات كە پەیوەیست بێ بە بازرگانی نێودەوڵەتی و بازرگانییەكانی تر لە رووە ئابووریی و یاساییەكانەوە. 

لەلایەكی ترەوە دەسەڵاتیشی ئەوەیش بە سەرۆك دەدات كە چەند دەسەڵاتێكی خۆی بەكار بهێنێت بۆ پاراستنی ئاسایش و تەناهیی عێراق بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییە پێوەندارەكانی ئەمەریكا بە عێراقەوە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه