وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی داوایه‌كی ئاراسته‌ی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا كردووه، تێیدا داوای دابینكردنی سێ ملیار و 800 ملیۆن یۆرۆی تر ده‌كات بۆ سوپای ئۆكراینا، ئه‌مه له كاتێكدا ڕووسیا له پێشڕه‌ویدایه و ئۆكراینایش به‌رده‌وامه له پاشه‌كشه. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێگه‌ی ''بیڵد''ی ئه‌ڵمانی بڵاوی كرده‌وه، پلانی پڕچه‌ككردنی ئۆكراینا له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیاوه دراوه، وا بڕیاره مانگی حوزه‌یران په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر پرسی پڕچه‌ككردنی ئۆكراینا كۆ ببێته‌وه، به‌رگریی ئه‌ڵمانیا داوای زیاتر له سێ ملیار یۆرۆ ده‌كات بۆ مه‌به‌ستی ڕزگاركردنی ئۆكراینا له شكستی زیاتر.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێسته، ئه‌ڵمانیا زیاتر له حه‌وت ملیار یۆرۆی داوه‌ته ئۆكراینا، به‌ڵام كیێڤ له پاشه‌كشه‌ی به‌رده‌وامدایه. چه‌ند هۆكارێك وایان له ئۆكراینا كردووه نه‌توانن به‌ر به هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ڕووسیا بگرن، نه‌مانی سه‌رباز و شه‌ڕكه‌ری پێویست، هه‌روه‌ها كێشه‌ی ئابووری له‌و وڵاته و دواكه‌وتنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ڕۆژئاوا و دووبه‌ره‌كی له ئه‌مه‌ریكا، دیارترین ئه‌و هۆكارانه‌ن كه ئۆكراینایان به‌م ڕۆژه گه‌یاندووه..
وەڵام بدەوه