Kurdistan Press - ئەمریکا داوایەکی بەپەلە لە عێراق دەکات ئەمریکا داوایەکی بەپەلە لە عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا داوایەکی بەپەلە لە عێراق دەکات

جیفری پایەت، یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری وزە سەردانی عێراقی كرد و لەگەڵ زیاد عەلی فازڵ، وەزیری كارەبا كۆبووەوە، باسی پەلەكردن لە جێبەجێكردنی یاداشتە واژووكراوەكانی نێوانیان لە واشنتن لە كاتی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی رابردوو كرا.

وەك لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری كارەبای عێراق هاتووە، لە كۆبوونەوەكە لە نووسینگەی وەزیری كارەبای عێراق كە باڵوێزی ئەمەریكا لە بەغدا ئامادەی بوو، هەردوولا باسی هاوكاریی نێوانیان لە بواری وزە كردووە، وەزیری كارەبا باسی پڕۆژەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا و پلانەكانی وەزارتەكەی بۆ جۆراوجۆركردنی سەرچاوەی كارەبا كردووە.

جیا لەوە باسی رۆڵی كۆمپانیاكانی ئەمەریكی و بیانی و بەشداریكردنیان لە نوێكردنەوەی ژێرخانی كەرتی كارەبای عێراق كرد، باسی خێراكردنی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاداشتی لێكتێگەیشتنی لە نێوان هەردوو وڵات لە میانی سەردانەكەی سوودانی بۆ واشنتن واژوو كراوە، لەوانە بەرهەمهێنانی سێ هەزار مێگاوات لە پڕۆژەكانی وزەی نوێبووەوە.   

شایەنی باسە ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەبارەی سەردانەكەی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری وزە بۆ عێراق رای گەیاند كە لەگەڵ سوودانی باسی لە گرنگیی دەست پێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانی لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق- توركیا كردووە، ئەو سەردانی هەولێریش دەكا و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە، باس لە راكێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ كوردستان و گرنگی دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوت دەكات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە گازی سروشتیی كوردستان بۆ عێراق گرنگە بۆ ئەوەی بگاتە ئاستی خۆبژێوی و سەربەخۆیی لە بواری وزەدا، بۆیە نەوتی هەرێمی كوردستان هاوكارێكی باش دەبێت بۆ كەمكردنەوەی هەناردنی نەوتی رووسیا بۆ ئەوروپا.

ئەمڕۆ چوارشەم یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری وزە گەیشتە عێراق، ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵویزی ئەمەریكا لەبارەی سەردانەكە لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، ئامانجی هاتنی بەرپرسە ئەمەریكییەكە بەدواداچوونە بۆ دۆسیەی سەردانەكەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ واشنتن، ئامانجێكی تری سەردانەكە بەهێزكردنی هاوكارییە دوو قۆڵییەكانی نێوان واشنتن و بەغدایە لە بواری وزەدا.   

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه