سەرۆك وەزیرانی سلۆڤاكیا بە سەختی بریندارکرا
ئەمڕۆ چوار شەممە لە ئەنجامی هەوڵێكدا بۆ كوشتنی، تەقە لە رۆبەرت فیگۆ سەرۆك وەزیرانی سلۆڤاكیا کرا بە سەختی بریندار بوو. چەند سەرچاوەیەك لە سلۆڤاكیاوە رایانگەیاند، سەرۆك وەزیران بەپەلە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام فیشەك بەر سنگی كەوتووە و دۆخی تەندروستیی زۆر مەترسیدارە. پەیامنێری رۆژنامەی (دینیك ئان دەیلی)ی سلۆڤاكییش رایگەیاند: شوێنی هێرشەكە بە پۆلیس و هێزی ئەمنی تەوق دراوە و تۆمەتبارێک دەستگیر كراوە.
وەڵام بدەوه