200 کەس بەھۆی لافاوەوە گیانیان لەدەست دا ژمارەیەکی زۆریش بێسەروشوێن بوون. ئەمڕۆ شه‌ممه 11ی 5ی 2024، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسا بڵاوی كرده‌وه كه به‌هۆی لافاوه‌وه له باكووری ئه‌فغانستان 200 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی تریش بێسه‌روشوێن بوون.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌رپرسێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، 100 كه‌س به‌هۆی لافاوه‌وه له ویلایه‌تی به‌گلان گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌روه‌ها 100 كه‌سی دیكه‌ش له ویلایه‌تی به‌ركه هه‌ر به‌هۆی لافاوه‌وه خانوه‌كانیان ڕووخا و گیانیان له‌ده‌ست دا كه زیاتر له هه‌زار خانوو ده‌بێت.
ئاشكرا كراوه كه ئه‌و لافاوه له‌ناكاو دوێنێ هه‌ینی ڕووی داوه و به‌رپرسانی خۆجێیی ویلایه‌ته‌كانی باكووری ئه‌فغانستان تا شه‌وی ڕابردوو ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌وه 62 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌مڕۆش ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسا بڵاوی كرده‌وه كه 200 كه‌س به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وانه‌ی بێسه‌روشوێن به‌رده‌وامه.
وەڵام بدەوه