ماڵپەڕی "ئەكسیۆس"ـی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی نیشتمانی بۆ زەریا و بەرگەهەوای زەوی لە ئەمەریكا ڕای گەیاندووە، تیشكەشەپۆلێكی توند لە خۆرەوە كە وزەیەكی زۆری تێدایە، ڕوو لە زەوی دەكات و هێڵەكان دەپسێنێت.
لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینییەوە، هەست بەو شەپۆلە لە هەندێك شوێنی ئەمەریكا و كەنەدا دەكرێت و لە دواتر هەموو جیهان دەگرێتەوە
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی ئاسمانی، ڕۆژی چوارشەم شەپۆلێكی گەرما دەستی پێ كردووە و ئەم شەپۆلی تیشكە بەهێزەی خۆر، لە ڕۆژانی داهاتوودا مەترسیداری دەكات و ئەگەری هەیە زریانی موگناتیشی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
وەڵام بدەوه