ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە توندی هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری سەرکۆنە كرد و ڕای گەیاند هێرش بۆ سەر ژێرخانی مهدهنی پێشێلكردنی سهروهری عێراقه.
ڤێدانت پاتێل جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا ڕاگەیاند بە توندی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر سەرکۆنە دەکەن. سەرەخۆشی ئاراستەی خێزانی کوژراوەکان دەکەن و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازن.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی مەدەنی، بە کەم سەیرکردنی سەروەری عێراقە".
جێی باسە ڕۆژی هەینیی رابردوو (26ـی نیسانی 2024) هێرشێکی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و لە ئەنجامدا چوار کارمەندی یەمەنی لە کێڵگە غازییەكەدا کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، ئەمەش دووەم هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بوو لەمساڵدا.
وەڵام بدەوه