Kurdistan Press - کۆمپانیای ئەسترازینیکا دان بەزیانێکی ڤاکسینێکە دادەنێت کۆمپانیای ئەسترازینیکا دان بەزیانێکی ڤاکسینێکە دادەنێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆمپانیای ئەسترازینیکا دان بەزیانێکی ڤاکسینێکە دادەنێت

كۆمپانیای ئەسترازینیكا بۆ یەكەمجار دانی بەوە دانا كە ڤاكسینی كۆڕۆنا لە هەندێ حاڵەتدا كاریگەری لاوەكی خراپ لەسەر مرۆڤ بەجێدەهڵێت و رەنگە ببێتە هۆی مردن.

رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: لەماوەی رابردوودا دەیان ماڵبات سكاڵایان لەسەر كۆمپانیای ئەسترازینیكا تۆمار كردووە بەهۆی ئەوەی ئەندامانی خێزانەكانیان تووشی كاریگەری لاوەكی خراپی ڤاكسینی كۆڕۆنا بوونەتەوە و تەنانەت لە هەندێ حاڵەتدا بووەتە هۆكاری لەدەستدانی خۆشەویستانیان.

ماڵباتەكان بەشێوەیەكی گشتی داوای قەرەبووی 20 ملیۆن پاوەنیان لە كۆمپانیای ئەسترازینیكا كردووە.

لەمبارەیەوە كۆمپانیاكەی دەرمان كە بارەگاكەی لە شاری كامبرێجی بەریتانییە، ئەمڕۆ دووشەممە لە دادگا دانی بەوە دانا كە لە هەندێ حاڵەتی دەگمەندا ڤاكسینەكەیان دژی كۆڕۆنا كاریگەری خراپ دروست دەكات.

ئەمە یەكەمجارە كۆمپانیای ئەسترازینیكا یاخود هەر كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنەری ڤاكسینی كۆڕۆنا دان بەوە دادەنێت كە دەرمانەكەیان كاریگەری لاوەكی خراپ لەسەر مرۆڤ بەجێ دەهێڵێت.

ئەم دانپێدانانەی كۆمپانیای ئەسترازینیكا دەبێتە هۆی ئەوەی قەرەبووێكی زۆری هاووڵاتییان لەسەری بكەوێت و زیانێكی ماددی زۆریش بكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه