Kurdistan Press - ئامانجی پشت ھێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرابوو ئامانجی پشت ھێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرابوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئامانجی پشت ھێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرابوو

شارەزایەكی كاروباری وزە و ئابووریی عێراق، ئامانجی پشت هێرشەكەی كۆرمۆر ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، پلانەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ ئەورووپا، بایەخێكی نێودەوڵەتی وەرگرتووە، چونكە لە رێگای بۆڕییەوە لە كۆرمۆرەوە بە هەولێر تێپەڕدەبێت و لە دهۆك كۆتایی دێت، لەوێشەوە دەبەسترێتەوە بە تۆڕی بۆڕییەكانی توركیا و گەیاندنی بە وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا.

د.نەبیل مەرسوومی، شارەزای كاروباری وزە عێراق، هۆكاری پشت هێرشەكەی كۆرمۆری ئاشكرا كردووە، ئاماژەی بەوە كردووە، پلانی ئومێدبەخش لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە هەبوون، بۆ هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ ئەورووپا، لەبەرئەوەی ئەو پلانە بایەخێكی نێودەوڵەتی گەورەی وەرگرتووە، بەهۆی ئەوەی لێكەوتەكانی قەیرانی رووسیا و ئۆكرانیا له‌سه‌ر كه‌رتی وزه‌ له‌ ئه‌وروپا.

روونی دەكاتەوە، هەنگاوەكان خێراتر كران، بۆ دانانی پلانێكی ستراتیژیی بۆ دروستكردنی بۆڕییەك بۆ گواستنەوەی غازی سروشتی، بەگوێرەی پلانەكە بۆڕییەكە لە لە كۆرمۆر دەردەچێت و بە هەولێر تێپەڕدەبێت و لە دهۆك كۆتایی دێت، پاشان دەبسەترێتەوە بە تۆڕی بۆڕییەكانی توركیا كە تۆڕێكە رێگە دەدات بگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا.

كێڵگەی كۆرمۆر، رووبەرەكەی 135 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه‌ لە قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌ سلێمانی، له‌ عێراق گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غازه‌، یەدەگی پشتڕاستكراوەی 8.2 ترلیۆن پێ سێجایە.

لە رۆژێكدا، 452 ملیۆن پێ سێجا غازی وشك و 15 هەزار بەرمیل كۆندێنسێت و زیاتر لە هەزار تۆن غازی شل بەرهەم دەهێنرێ

لەگەڵ ئەوەشدا، رۆژانە غازی پێویست بەرهەمدەهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی 4200 مێگاوات كارەبا، لەو بڕەدا، دوو هەزار و 800 مێگاواتی بۆ هەرێمی كوردستانە و ئەوەی دیكە ڕەوانەی مووسڵ و كەركووك دەكرێت.

كێڵگه‌ی كۆرمۆر له‌رێگه‌ی بۆرییه‌وه‌ غازی سروشتی ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ هه‌ردوو وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر، رێژه‌ی 67%ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات.

لە نووسینەكەدا ئەوەش هاتووە، كۆمپانیای "دانه‌غاز" و كۆمپانیای "هیلال" هه‌ریه‌كه‌یان پشكی 35%یان هه‌یه‌ و 10% بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمپانیاكانی (OMV) و (MOL)و (RWE).

هاوكات هێرشەكەی بە لەناوبردنی پلانەكانی حكوومەتی عێراق بۆ بەدەیهێنانی خۆبژێوی و وزە و ئاسایشی وزە دادەنێت.

ئەو شارەزایە پلانی داهاتووی غاز لەلایەن كۆمپانیاكانەوە خستۆتە ڕوو، كە به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان بۆ ستانداردی 630 ملیۆن پێ سێجا له‌ 2023دا، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ كاره‌كه‌ زۆر دواكه‌وت، له‌ دیارترین دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشكردنە سەر كێڵگه‌كه‌ بوو، كه‌ بووه‌ هۆی راگرتنی كاركردن بۆ فراوانكردنی به‌رهه‌مهێنان له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر و كۆمپانیای (ئیكستران)ی ئه‌مریكی كێڵگەكەی بەجێهیشت، كه‌ به‌شێكی پاره‌كه‌ی له‌ رێگه‌ی رێككه‌وتنێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای پاره‌داركردنی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكییه‌وه‌ پێدەدرا، به‌ بڕی 250 ملیۆن دۆلار.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه