سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمارییه‌كان ڕێگریی ده‌كه‌ن له ناردنی هاوكاریی سه‌ربازی و مادیی زیاتر بۆ ئۆكراینا، ناچار دیموكراته‌كان 300 ملیۆن دۆلار هاوكاری سه‌ربازی و دارایی ده‌ده‌نه ئه‌و وڵاته بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕووسیا.
ئه‌مڕۆ 13ی ئادار ماڵپه‌ری ''سكای نیوز'' بڵاوی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كۆمارییه‌كان به‌رده‌وامن له ڕێگرتن له‌وه‌ی 60 ملیار دۆلار بدرێته ئۆكراینا، ئیداره‌ی بایدن 300 ملیۆن دۆلار ده‌داته ئۆكراینییه‌كان، ئه‌مه‌یش دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی پۆڵه‌ندا دێت بۆ كۆشكی سپی، پۆڵه‌ندا به ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه، سوپای ئۆكراینا له بارودۆخێكی خراپدایه و پێویستیان به هاوكاریی خێرایه.
پاره‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكاوه دابین كراوه و بڕه‌كه‌ی 300 ملیۆن دۆلاره، وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ڵێ، ئه‌و بڕه پاره‌یه پاشه‌كه‌وت كراوه و ماوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌یده‌نه ئۆكراینا، له سه‌رده‌می ئیداره‌ی بایدندا ئه‌مه‌ریكا 45 ملیار دۆلار هاوكاریی سه‌ربازیی داوه به ئۆكراینا.
به‌مدواییه شه‌ڕی ئۆكراینا چڕتر بووه‌ته‌وه و ئێسته وڵاتانی ئه‌وروپا به شێوازێكی ڕاسته‌وخۆ هاوكاریی سه‌ربازی ده‌ده‌ن به ئۆكراینا، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و كزی چووه و گلۆره‌ی ئۆكراینا له لێژییه، له به‌رانبه‌ر دووباره ناردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بۆ ئۆكراینا، ڕووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئه‌تۆم ده‌كات.
.
وەڵام بدەوه