Kurdistan Press - ڕووسیا کۆتایی بەھەموو شتێک دێنێت ڕووسیا کۆتایی بەھەموو شتێک دێنێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕووسیا کۆتایی بەھەموو شتێک دێنێت

شەڕی ئۆكراینا بەردەوامە و رووسیا دەستكەوتی هەیە، بەڵام باجێكی زۆری داوە، چونكە شەڕەكە بەو شێوە بەڕێوە ناچێت كە ئەو دەویست و پلانی بۆی هەبوو، كاتێك رووبەڕووی تەواوی توانا سەربازییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانی ناتۆ هاتەوە و دەركەوت كە كۆنترۆڵكردنی كیێڤ و دانانی حكوومەتێكی نزیك لە خۆی ئەوەندە ئاسان نییە و بڕینی هێڵی سووری ئەمەریكا و ناتۆیە، ئێستە رووسیا هەموو هەوڵێك دەدات بەو دەستكەوتانەی ئێستەی شەڕ بوەستێت، بۆیە بۆ ناچاركردنی ئۆكراینا بۆ رازی بوون بە وەستانی شەڕ بە مەرجەكانی، بۆمبێكی وێرانكەری ئامادە كردووە. 

میدیاكانی رۆژئاوا وە ئۆكراینا ئاماژە دەكەن كە ئێستە مۆسكۆ سەرقاڵی بەرهەمهێنانی قورسترین بۆمبی خلیسكاوە بەناوی " FAB-1500-M54"، كە كێشەكەی تۆن و نیوێكە، وەك رۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانی بڵاوی كردەوە، رووسیا دەستی بە نوێكردنەوە و پێشخستنی بۆمبەكە كردووە و سەرقاڵی بەرەهەمهێنانیەتی بە قەبارەیەكی زۆر، كە دواجار لە بۆردمانكردنی تەلارێكی بەرز لە شاری كراسنو هۆریڤكا لە نزیك هەرێمی دۆنیتسك بەكاری هێناوە.  

رووسیا چەند دیمەنێك كاریگەریی "بۆمبە دڕندانەكە"ی لە دوو گۆشەی جیاواز لەكاتی بۆردمانەكە بڵاو كردووەتەوە، كاتێك دەتەقێتەوە و تۆپەڵێك ئاگری بەقەد بەرزایی تەلارێكی 20 نهۆم دروست دەكات، هەندێك لە میدیاكان ئاماژە دەكەن كە رۆژانە بەهۆی بۆردمانەكانی رووسیا 50 سەربازی ئۆكراینا دەكوژرێن، زۆرینەی بەهۆی بەكارهێنانی ئەو جۆرە بۆمبانەیە، میكۆلا ئۆلیشۆك، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەكانی ئۆكرایناش وریایی لە بوونی ئاماژەی بۆ خۆسازدانی رووسیا بۆ بەكارهێنانی ئەو جۆرە بۆمبە لە شەڕ كرد. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه