ئەمڕۆ هەینی نیکۆلای پاتروشێڤ سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕای گەیاند كە مانۆڕە سەربازییەكانی ئەم دواییەی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسیی (ناتۆ) لە ئەورووپا، مەشق و ڕاهێنانن بۆ سیناریۆی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی لەگەڵ رووسیا.
پاتروشێڤ گوتیشی ئەو مانۆرانە گرژی و ئاڵۆزییەكان زیاد دەكەن و كار دەكەنە سەر تێكدانی سەقامگیریی جیهان.
سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە ڕۆڵی تێكدەرانەی ئەمریكا لە مێژووی نوێدا زۆر ڕوونە، هیچ وڵاتێكی تری جیهان وەكو ئەمریكا ئاگری بۆ هەڵگیرسانی ئەو هەموو شەڕ و ململانێ سەربازییانەی جیهان خۆش نەكردووە و تەنگژەی ئابووریی تەفروتوناكەری نەناوەتەوە.
وەڵام بدەوه