Kurdistan Press - مارك زۆكەربێرگ لەسەر راوەستاندنی فەیسبوک ھاتە دەنگ مارك زۆكەربێرگ لەسەر راوەستاندنی فەیسبوک ھاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مارك زۆكەربێرگ لەسەر راوەستاندنی فەیسبوک ھاتە دەنگ

خاوەنی كۆمپانیای (مێتا) ئاشكرای كرد كە راوەستانی ئاپەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و ئینستگرام و ماسینجەر بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی بووە و ئێستا چارەسەر كراوە.

مارك زۆكەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێكار و خاوەنی كۆمپانیای مێتا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە: كێشەكەمان چارەسەر كرد.

بڵاویشی كردەوە: لەوانەیە ئێستا ئەم ئاپە نەفرەتییە (كە مەبەستی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بوو) بەجێبهێڵیت، چێژ وەربگرن.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم بەشێوەیەكی لەناكاو و چاوەڕواننەكراو لە سەرتاسەری جیهان، تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی سەر بە كۆمپانیای مێتا (فەیسبووك، ئینستگرام و ماسینجەر) تووشی كێشەیەكی تەكنیكی ببوونەوە و بەهۆیەوە سەرجەم بەكارهێنەرانی كرابوونە دەرەوە.

لەبارەی راوەستانی ئاپەكان، مارك زۆكەربێرگ لە كاتێكی تردا گوتبووی "كێشەكە تەكنیكییە و چارەسەری دەكەین و دووبارە بەكاری دەخەینەوە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا