Kurdistan Press - پەیامی ئەمریکا لە سەردانەکەی مەسرور بارزانی پەیامی ئەمریکا لە سەردانەکەی مەسرور بارزانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامی ئەمریکا لە سەردانەکەی مەسرور بارزانی

پێگەی (ئەلمۆنیتۆر) رای دەگەیەنێت، واشنتۆن بە پێشوازیكردنی لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامی ئەوەی بە ئێران و دەسەڵاتدارانی عەرەبی شیعەی عێراق دا، كە دەستبەرداری عێراق نابێت بۆ ئێران.

ئەو پێگە ئەمریكییە لە راپۆرتێكدا بە ناونیشانی (ئیدارەی بایدن پاڵپشتیی هەرێمی كوردستانێكی نەرم دەكات) كە (ئەندرۆ پاراسیلیتی) ئامادەی كردووە، ئاماژەی بەوە داوە: ”ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە میانی كۆبوونەوەكەی ڕۆژی دووشەممەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، رای گەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكان پاڵپشتیی هەرێمی كوردستانێكی نەرم دەكات و هەرێمەكە بە (بەردێكی گۆشە - حجر الزاوية) لە پەیوەندییە دینامیكییە فراوانەكانی لەگەڵ عێراق دەبینێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە: ”(بەردی گۆشە و نەرمی) ئەو دەستەواژە دیپلۆماسییانە نین كە ئێمە پێی ڕاهاتووین، ئەمەش مانای وایە كە لە ڕێگەی ئەم دەستەواژانەوە ئاماژەیەك دەنێرن، دەیانەوێ بڵێن كە واشنتۆن پشتیوانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، هەروەها سازشیش لەسەر عێراق ناكات بۆ ئێران.“

هەر لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە دراوە كە دۆخەكە بە ئاستێك گەیشتووە كە خەریكە ئەمریكا بە شێوەیەكی قۆناغ بە قۆناغ، عێراق لەدەست بدات و هەژموونی ئێران بەسەر هەموو عێراقدا بسەپێت، بە تایبەتیش پاش ئەوەی كە چوارچێوەی هەماهەنگیی عەرەبە شیعەكان حكوومەتی تازەی لە عێراق پێكهێنا، تەنانەت لەم دواییانە داوایان كردووە كە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بكشێنەوە.

ئەوەش ڕوون كراوەتەوە كە ئێران پلانێكی داناوە بۆ كۆتاییهێنان بە هەرێمی كوردستان و نەهێشتنی سیستەمی فیدڕاڵی لە كاتێكدا دەستووری عێراق بڕیاری لەسەر داون، ”دادگای فیدڕاڵیش یەكێكە لە كەرەستە كاریگەرەكانی ئێران بۆ جێبەجێكردنی ئەم ستراتیژەی ئێران، لەم ڕوانگەیەشەوە دادگاكە بڕیاری لە دژی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان و بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان داوە.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه