Kurdistan Press - مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبووەوە مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبووەوە

ەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا نانسی پیلۆسی سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا و سێس مێڵتن و دۆن بەیکن و براد وێنسترەپ و ئەماتا کۆلمەن ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بەشدار بوون.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، کۆنگرێسمان بەیکن بە ناوی ئەندامانی کۆنگرێسەوە بەخێرهاتنی سەرۆکی حکوومەتی کرد و وەک جەنگاوەر و خەباتکاتکارێکی ڕێگەی ئازادی ناساند و جەختی لە گرینگیی پاراستنیی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هاریکاری و پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و ئاماژەی بە گرینگیی جێبەجێکردنی دەستوور و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستن و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدرالی هەرێمی کوردستان کردەوە.

سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران وێڕای خۆشحاڵی نیشاندان بۆ سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ ئەمەریکا، گوتی ڕێز و پێزانینمان بۆ ئازایەتیی و قارەمانیێتی و خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستان هەیە.

گۆنگرێسمان مۆڵتن دووپاتی کردەوە کە ئەوان بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ بەهێزبوونی هەرێمی کوردستانن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه