وێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ 121 دۆلار و 25 سەنت و رۆژەکەی بە 113 دۆلار و 12 سەنت تەواو کرد.
بهیانی ئهمڕۆ دووشهممهش 20 ی 6 ی 2022، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی لهسهدا 0،56 بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە 113 دۆلار و75 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 108 دۆلار و62 سەنت فرۆشرا.
دوای بڕیاری بانکی ناوەندی ئەمریکا لە رۆژی چوارشەممە کە دوای تێپەڕینی 28 ساڵ بۆ یەکەمجار بڕیاری بەرزکردنەوەی رێژەی سووی بە رێژەی75 خاڵ دا، دواتر بانکی ناوەندی بەریتانیا و سویسرایش سوویان زیاد کرد و ئەمەیش نیگەرانی وەستاوی لەبازاڕەکاندا لێ کەوتەوە و بەهۆی چاوەڕوانییەکان بۆ کەمبوونەوەی داواکاری لەسەر نەوت، گوشاری خستە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
هەفتەی رابردوو لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا خاوی برێنت گەیشتە 121 دۆلار و94 سەنت و بەهۆی نیگەرانییەکان لەوەی نرخی خاوی برێنت دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری و زیادبوونی نیگەرانییەکان لەسەر داواکاری لەسەر نەوت بووە هۆی ئەوەی نرخی نەوت دابکشێت بۆ 113 دۆلار و 12 سەنت.
لەلایەکی دیکەوە نیگەرانییەکان لە خستنەبازاڕی نەوت رۆڵی هەیە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان.
وەڵام بدەوه