ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا و سەرۆک جۆ بایدن هێرشەکانی سەر خەڵکی هەرێم بە هەڕەشەی جدیی وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر دەکەن و هێرشەکە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراقە.
ئەوەشی خستووەتە روو، هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان هەڕەشەی جدیین و هەوڵی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم دەدەن
وەڵام بدەوه