نامەیەک لە جۆبایدنەوە بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا لە بارەی عێراقەوە.
سهرۆكی ئهمریكا نامهیهك بۆ كۆنگرێسی ئهمریكا دهنێرێت و ئاماژه بهوه دهدات كه له عێراق ژیانی كارمهندانی هێزهكانی ئهمریكا و هاوپهیمان كهوتۆته مهترسییهوه.
ئهوهشی خستووهته ڕوو، چهند هێرشێكیان بۆ سهر گرووپه میلیشیاكانی سهر به ئیران له عێراق ئهنجام داوه.
له نامهكهیهكدا جۆو بایدن بۆ كۆنگرێس نووسیویهتی، وەک پێشتر ڕامگهیاند كه گرووپە میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، زنجیرەیەک هێرشیان بۆ سەر کارمەندان و دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا كردووه، ئەو هێرشانە، لەوانەش هێرشی ئەم دواییەی کەتایبی حزبوڵای سەر بە ئێران و گرووپەكانی سەر بە ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی هەولێر، برینداربوونی کارمەندانی ئەمریکای لێ کەوتووەتەوە و ژیانی کارمەندانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان کە شانبەشانی هێزەکانی ئەمریکا کار دەکەن، کەوتۆتە مەترسییەکی گەورەوە.
ئهوهشی نووسیوه، پێشتریش لە بەرامبەر ئەم هێرشانە و هەڕەشەی هێرشەکانی داهاتوودا، بە بڕیاری من، هێزەکانی ئەمریکا هێرشی ئامانجمداریان لەدژی ئەو دامەزراوانە لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە کە لەلایەن سوپای پاسداران و گرووپەکانی سەر بە سوپای پاسدارانەوە بەکار دەهێنرێن.
جۆو بایدن، له پهیامهكهیدا بۆ كۆنگرێسی ئهمریكا نووسیوهیهتی، شەوی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بە بڕیاری من، هێزەکانی ئەمریکا چەند هێرشێکیان لەدژی سێ دامەزراوەی عێراق ئەنجام دا کە لەلایەن گرووپەکانی سەر بە ئێرانەوە بۆ مەشق و ڕاهێنان و پشتیوانی لۆجستی و مەبەستی دیکە بەکاردەهێنران، هێرشەکان بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکانی داهاتوو ئەنجامدراون و بە شێوەیەک ئەنجامدراون کە مەترسییەکانی پەرەسەندنی سنووردار کردووە و کەمترین زیانی گیانی مەدەنیی هەبووە. من بڕیاری هێرشەکانم دا بە مەبەستی پاراستن و بەرگریکردن لە کارمەندەکانمان کە لە عێراقن و بەپێی مۆڵەتی بەکارهێنانی هێزی سەربازی ساڵی ٢٠٠١ ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەن، مەبەست لە هێرشەکان بۆ دابەزاندن و پەکخستنی زنجیرە هێرشە بەردەوامەکانی دژی ئەمریکا و هاوبەشەکانمان و ڕێگریکردن بوو لە ئەنجامدانی یان پشتگیریکردنی هێرشی زیاتر بۆ سەر کارمەندان و دامەزراوەکانی ئەمریکا.
جۆ بایدهن ئاماژهی بهوهش داوه، من ئەم کارە سەربازییەم ئاراستە کرد لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی خۆم بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی ئەمریکا چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە و لە پێشخستنی ئاسایشی نیشتمانی و بەرژەوەندییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەپێی دەسەڵاتی دەستووری خۆم وەک فەرماندەی گشتی و سەرۆکی جێبەجێکار و بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمریکا ئەم ڕێوشوێنە پێویست و ڕێژەییەی گرتەبەر کە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان و لە مومارەسەی مافی بەرگریکردن لە خۆیدا یەک دەگرێتەوە وەک لە مادەی ٥١ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕەنگدانەوەی هەیە، ئەمریکا ئامادەیە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر، بەپێی پێویست و گونجاو، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە یان هێرشی زیاتر.
هاوكات سهرۆكی ئهمریكا له نامهكهیدا ئهوهشی خستوووهته ڕوو، من ئەم ڕاپۆرتە وەک بەشێک لە هەوڵەکانم بۆ ئاگادارکردنەوەی کۆنگرێس بە تەواوی، لەگەڵ بڕیارنامەی زلهێزەکانی جەنگ (یاسای گشتی ٩٣-١٤٨) پێشکەش دەکەم، پاڵپشتی كۆنگرێس لەم کارەدا بەرز دەنرخێنم.
وەڵام بدەوه