Kurdistan Press - سەرۆکی ئۆکرانیا دەتوانین بەسەر ڕووسیا سەربکەوین سەرۆکی ئۆکرانیا دەتوانین بەسەر ڕووسیا سەربکەوین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی ئۆکرانیا دەتوانین بەسەر ڕووسیا سەربکەوین

لەکاتێکدا میدیای نێوخۆیی باس لە زیادبوونی ناکۆکیی نێوان سەرۆکی وڵات و سیاسەتمەدارانی ئۆکراینا دەکەن، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا داوای کۆکردنەوەی 500 هەزار پیاو بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژی رووسیا دەکات.

لە دوای کۆبوونەوەی سەرۆک و وەزیرانی وڵات، سەرۆکی ئۆکراینا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند کە سەرکردایەتی سەربازی پێشنیاری کۆکردنەوەی "450 بۆ 500 هەزار کەس"ـی بۆ بەرەکانی جەنگ کردووە.

زێلێنسکی گوتی "راستە ئەمە ژمارەیەکی زۆرە، بەڵام بۆ بەرگریکرن لە خۆمان و خاکمان پێویستمانە، بۆیە داوا دەکەم هاوکاریی هێزەکانمان بکەن".

لە مانگی 11ـی ئەمساڵدا، فەرمان بە ڤالێری زالوژنی، جەنەڕاڵی باڵای ئۆکراینا و روستێم ئومێرۆڤ، وەزیری بەرگری ئۆکراینا کرابوو کە پلانی نوێی کۆکردنەوەی سەرباز بخەنەڕوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه