Kurdistan Press - ئەوروپا لەسەر پەنابەران رێککەوت ئەوروپا لەسەر پەنابەران رێککەوت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەوروپا لەسەر پەنابەران رێککەوت

رۆژی چوارشەممە، 20ـی کانوونی یەکەمی 2023، رۆبێرتا میتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس  رێککەوتنەکەی بە "گرنگ" ناوبرد و گوتی، "ئەمڕۆ یەکێتیی ئەوروپا گەیشتە رێککەوتنێکی گرنگ لەسەر کۆمەڵێک یاسای نوێ بۆ پەنابەران.

رێککەوتنەکە بووە جێگەی خۆشحاڵیی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا. ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، "رێککەوتنەکە زۆر پێویست و بەپەلە بوو و ماوەیەکی زۆر بوو دواکەوتبوو.

نێوەڕۆکی رێککەوتنەکە چۆنە؟

یەکێتیی ئەوروپا ئەوەی راگەیاندووە کە ئامانجی رێککەوتنەکە بۆ ئەوەیە کە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بەڕێگەی نایاسایی خۆیان دەگەیێننە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا کەمبکرێتەوە.

لە رێککەوتنەکەدا هاتووە، ئەو کۆچبەرانەی کە دەگەنە یەکێتیی ئەوروپا دەبێت بەکاتێکی زووتر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، دروستکردنی چەند نێوەندێکی راگرتنی کۆچبەران لەسەر سنوورەکان و خێراکردنی دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە داواکەیان بۆ مافی مانەوە رەتکراوەتەوە."

بە گوێرەی رێککەوتنەکە، گوشار لەسەر ئەو وڵاتانەی کە دەکەونە بەشی باشووری یەکێتییەکە کەمدەکرێتەوە و کۆچبەران بەشێوەیەکی یەکسان لەنێوان ئەندامانی یەکێتییەکە دابەش دەکرێن. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه