ئەمریكا كار دەكات بودجەیەكی تایبەت بۆ بەرگری ئاسمانی هەرێمی كوردستان و عێڕاق دابین بكات
بڕیاروایە وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا بەرلە ناوەڕاستى ساڵى داهاتوو کۆنگرێسى ئەمریکا ئاگاداربکاتەوە لەبارەى بەرەوپێشچوونەکانى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانى عێراق لەبوارى بەرگرى ئاسمانیى.
لەیاساى بودجەى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکادا بەڕوونى ئەوە نوسراوە کە ڕێگریدەکرێت لە گەیشتنى ئەو سەرچاوە داراییانە بەشێوەى ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەڕێکخراوى بەدر لە عێراق. بەهەمانشێوە ڕێگریدەکات لە گەیشتنى هەریەک لەو سەرچاوە داراییانە بە گروپەکانى سەربە ئێران یان نزیک لە ئێران لە عێراق.
هەروەها بڕى بودجەى تەرخانکراو بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەى داعش و پڕچەککردنى هێزە ئەمنییەکان لە عێراق بریتى دەبێت لە ٢٤١ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دۆلار. هەروەها بڕى ١٥٦ ملیۆن دۆلار بۆهەمان مەبەست بۆ سوریا تەرخانکراوە. فەرماندەى ناوەندیى ئەمریکا لە عێراق بڕى ٣٢٩ ملیۆن دۆلارى دیکە خەرج دەکات.
وەڵام بدەوه