ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئالینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند، لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە پرسی پابەندبوونی عێراق بە پاراستنی دیبلۆماتکار و سیاسەتمەدار و هێزەانی ئەمریکا کۆبووەوە.
ھەروەھا رایگەیاند، هەماهەنگی هاوبەش بۆ رێگریکردنی هێرشی سەر هێزەکانمان هەیە. و پابەندین بە مانەوەی هێزەکانمان لە عێراق.
ئامژەی بەوەش کردووە، سەردانی ئەمجارەی بۆ دڵنیابوونەوە لە هەماهەنگی هاوبەش بۆ رێگریکردن لە هێرشی سەر هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و هەرێم بووە.
باس لەوەشکراوە، کۆتا گۆڕانکارییەکانی هەرێمی و ناوچەکە لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەیا تاوتوێ کراوە و جەخت لە هاوکاریکردنی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە کراوەتەوە.
لە دوو هەفتەی رابردوودا، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، بۆ ئەوەی پابەندبوونی ئەمریکا بەرامبەر بە ناوچەکە دوپات بکاتەوە.
باسی لەوەش کردبوو گفتوگۆی بەرهەمداریان لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کردوە.
وەڵام بدەوه