رۆژی هەینی، 3ـی تشرینی دووەمی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن لە پۆستێکی تۆڕی ئێکس (تویتەری پێشوو)دا رایگەیاند، "خۆشحاڵ بووم به دیداری هاوڕێی ئازیزم سه‌رۆک ماکرۆن له پاریس. بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و دوایین پێشهاته‌کانی عێراق و ناوچه‌که‌مان تاوتوێکرد."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا "قووڵ و مێژویین و به‌ڵگه‌ی پابه‌ندیی هاوبه‌شمانن به ئاشتی و سه‌قامگیری و پێشکه‌وتنه‌وه
ئەمڕۆ هەینی، 3ـی تشرینی دووەمی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی ئێلیزێ و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنساوە بە تەوقە و باوەشێکی گەرم پێشوازیی لێ‌کرا.
هەردوو سەرۆکەکە لە پێش دەرگای کۆشکی ئێلیزێ وەستان و ماکرۆن بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی گوت: "زۆر خۆشحاڵم کە لێرەیت
وەڵام بدەوه