Kurdistan Press - وڵاتێکی تری ئەوروپی یاسایەکی توندی دژی پەنابەران دەرکرد وڵاتێکی تری ئەوروپی یاسایەکی توندی دژی پەنابەران دەرکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وڵاتێکی تری ئەوروپی یاسایەکی توندی دژی پەنابەران دەرکرد

بەپێی یاسایەكی نوێی دەزگای كۆچی سوید كە لەمڕۆوە 1.11.2023 جێبەجێ دەكرێ، مافی نیشتەجێبوونی كار لەم وڵاتەدا تەنها ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لە مانگێكدا زیاتر لە 27 هەزار و 360 كرۆن داهاتیان هەیە، كە دەكاتە نزیكەی دوو هەزار و 500 دۆلاری ئەمریكی.

ئەم یاسایە نوێیەی سوید لە كاتێكدایە كە پێشتر هەر كەسێكی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا، بۆ وەرگرتنی مافی نیشتەجێبوونی كار لە سوید، تەنها پێویستی بە 13 هەزار كرۆنی مانگانە هەبوو، كە دەكاتە نزیكەی یەك هەزار و 200 دۆلاری ئەمریكی.

بەم هۆیەوە وەك رادیۆی سوید بڵاوی كردووەتەوە، چاوەڕوان دەكرێ لەم مانگە بەدواوە سەدان پەنابەری تر كە لە ڕێگەی كاركردنەوە مافی مانەوەیان لە سوید پێ دراوە، ناچار بكرێن بە جێهێشتنی سوید و دیپۆرتی وڵاتەكانیان بكرێنەوە.

جێی باسە لە چەند هەفتەی رابردوودا سەدان پەنابەر بەهۆی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری لەو وڵاتەدا، بەزۆرەملێ دیپۆرتی وڵاتەكانی خۆیان كرابوونەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە زۆربەی پیشەكانی پەنابەران لە سوید وەریدەگرن، داهاتەكانیان لەو بڕە پارەیە كەمترە كە دەزگای كۆچی سوید دایناوە، بەتایبەتی كار و پیشەكانی وەكو چاودێریی بەساڵاچووان، کارکردن لە چێشتخانە و هۆتێلەکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه