Kurdistan Press - ترەمپ بە ڕاشکاوانە قسەی کرد ترەمپ بە ڕاشکاوانە قسەی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ بە ڕاشکاوانە قسەی کرد

ئێوارەی رۆژی شەممە، 28ـی ئۆکتۆبەری 2023، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2024، لە کاتی ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ویلایەتی نیڤادا، رایگەیاند: "ئەرکە لەسەرمان ئەم هەڵبژاردنە ببەینەوە و ئەمەریکا لەم رژێمە گەندەڵەیەی بەڕێوەی دەبات، رزگاربکەین

وەکو ئەوەی ترەمپ باسی دەکات، ئەگەر لە ماوەی ئەم سێ ساڵەی رابردوودا، سەرۆکی ئەمەریکا بووایە، رێگەی نەدەدا رووسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا، چین بیری لە داگیرکردنی تایوان نەدەکردەوە و، حەماسیش "ئەو هێرشە ترسناکەی" نەدەکردە سەر ئیسرائیل. دەشڵێت، "لەگەڵ ئەم ئیدارەی ئێستای ئەمەریکا، خەریک بوو جەنگی سێیەمی جیهانی سەرهەڵبدات

دوێنێ شەممە، مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا (دۆناڵد تره‌مپ) بەفەرمی کشانەوەی خۆی لە کاندیدبوون بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2024ـی سه‌رۆكایه‌تی ئەو وڵاتە راگەیاند و گوتی، "ئێستا کاتی ئەوە نییە" خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات و، "دوای بیركردنه‌وه‌ و نوێژكردنێكی زۆر، بڕیارمدا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنم هه‌ڵپه‌سێرم

ترەمپ لەبارەی کشانەوەی پێنس لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەڵێت، "خەڵک واز لە رکابەرایەتیی سەرۆکایەتی دەهێنن و پشتیوانی من دەکەن، مایک پێنسیش پێویستە پشتیوانی من بکات، چونکە من کاتێکی ناوازەم وەک سەرۆک بەسەربرد و ئەو جێگری سەرۆک بوو. من ئەوم هەڵبژارد و کردم بەجێگری خۆم، بەڵام سیاسەت دەکرێت زۆر سپڵەبێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه