ئەڵمانیا رێکكاری توند بەرامبەر ئەو کەسانەی مافی مانەوەیان له ئهڵمانیا نییە دەگرێتەبەر.
نانسی فێیزەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئهمڕۆ (چوارشهممه 25ـی تشرینی یهكهمی 2023) رایگەیاند، ئەو کەسانەی مافی مانەوەیان له ئهڵمانیا نییە، دەبێت بە زووترین کات ئهو وڵاته جێبهێڵن.
ئاماژەی بەوەشدا، سزای ئەو کەسانەش دەدەن، بازرگانی بە منداڵەوە دەکەن.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ههروهها گوتی: "دڵنیایی ئەوە دەدەین، ئەو کەسانەی مافی مانەوەیان له ئهڵمانیا نییە، دەبیت بە زووترین کات وڵاتەکەمان جێبێڵن، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین رێکكاری توند بۆ دیپۆرت کردنەوەیان دەگرینەبەر و لە داهاتووشدا، بە ئاسانی دەتوانین ئاسانتر قاچاخچییەکان دەربکەین و هەروەها، ئەو کەسانەش بازرگانی بە منداڵەوە دەکەن سزا دەدرێن."
وەڵام بدەوه