رۆژی دووشەممە، 16ـی تشرینی یەکەمی 2023، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی غەززەدەکات و رووسیاش لە پڕۆژەیەکدا داوای "گەیاندنی هاوکاری بێبەربەست" بۆ کەرتی غەززە و "دەستبەجێ" راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوانسوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس دەکات.
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە، رۆژی 13-10-2023، بەرازیل داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کرد کە تێیدا شەڕی نێوانحەماس و ئیسرائیل تاوتوێ بکرێت.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە ئەرکی پاراستنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە، لە 15 ئەندام پێکدێت، کە پێنجیان ئەندامیهەمیشەیی و نەگۆڕن و بریتیین لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، چین، فەرەنسا و رووسیا. 10 ئەندامەکەی دیکە هەموو دووساڵ جارێک هەڵدەبژێردرێن. ئەندامانی ئێستا بریتیین لە گابۆن، غانا، کینیا، ئیمارات، هیندستان، ئەلبانیا، بەرازیل، مەکسیک، ئایرلاند ونەرویج. ئێستا بەرازیل سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنەکە دەکات.
وەڵام بدەوه