Kurdistan Press - چۆن ڤیزەی ئەمریکا وەردەگری چۆن ڤیزەی ئەمریکا وەردەگری | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چۆن ڤیزەی ئەمریکا وەردەگری

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی گه‌شتیاری بۆ وڵاته‌كه‌یان ڕوون كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ داواكارییه‌كه‌ هێنده‌ ئاسانه‌ پێویست ناكات پاره‌ بده‌یته‌ كه‌سانی تر.

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له‌و هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنه‌ باوانه‌ی ده‌رباره‌ی ڤیزه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێدانی پاره‌ به‌ بریكار (بۆ نموونه‌ بریكاری نووسینگه‌ گه‌شتیارییه‌كان) ده‌بێته‌ هۆی به‌ده‌ستهێنانی ڤیزه‌ی ئه‌مریكا، به‌ دڵنیایی ته‌واوه‌وه‌ نه‌خێر.

ڕاشیگه‌یاند: پاره‌ی ڤیزه‌ی گه‌شتیاریی ئە‌مریكا 185 دۆلاره‌ و له‌ هه‌موو شوێنێك له‌ دونیادا هه‌مان بڕه‌ و پاره‌كه‌ش ناگه‌ڕێندرێته‌وه‌، ئه‌م پاره‌یه‌ بۆ پڕۆسێسكردنی داواكاری پێشكه‌شكراوه‌ بۆ ڤیزه‌ و له‌ هه‌ردوو باری وه‌رگرتن و وه‌رنه‌گرتنی ڤیزه‌دا له‌ داواكار وه‌رده‌گیرێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ ڕاستیدا پڕۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ ڤیزه‌ هێنده‌ ئاسانه‌ كه‌ پێویست ناكات كه‌سی بۆ بگریت به‌كرێ كه‌ بۆت پڕبكاته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری ڤیزه‌ی گه‌شتیاری له‌ ڕێی چاوپێكه‌وتنه‌وه‌ ده‌بێت، بۆیه‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ی كه‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات بڕیار ده‌دات له‌وه‌ی كه‌ شیاوی وه‌رگرتنی ڤیزه‌كه‌یت، ئه‌میش له‌ كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌بێت‌.

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئامۆژگاری هاووڵاتییانیشی كرد كه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن پێویسته‌ بێ كه‌موكوڕی پیشانی بده‌ن كه‌ به‌ هۆی خێزان، هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و داراییه‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌ به‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان و له‌ ڕێی ئه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌‌ پیشانی كارمه‌ندی ڤیزه‌كه‌ بده‌ن كه‌ مانه‌وه‌كه‌یان له‌ ئه‌مریكا كاتی ده‌بێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه