ئەمڕۆ شەممە 23ـی 09ـی 2023، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕووسیا پێشوازی لە گفتوگۆ بەردەوامەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات، بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.
ڕاشیگەیاند: کۆمپانیا ڕووسییەکان لە عێراق بەردەوام دەبن لە کارەکانیان، پڕۆسەی دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ سەربەخۆیی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و عێراق لە واشنتۆن و هەر پایتەختێکی دیکە بەردەوام دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوەش دا کە کاتێک لە عێراق بووم، سەردانی هەولێرم کرد، دەرکەوت ئەو دوو لایەنە بە نیازی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان بوون، بۆیە پێویستە نوێنەرانی هەردوو حکوومەت زیاتر لەیەکتر نزیک ببنەوە.
وەڵام بدەوه