Kurdistan Press - کۆتایی بە کێشەی کە سەدەیەک ھەیە دێت کۆتایی بە کێشەی کە سەدەیەک ھەیە دێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆتایی بە کێشەی کە سەدەیەک ھەیە دێت

کۆتایی بە کێشەی سەدەیەک دێت، کە سەدەیەکە ڕۆژھەڵاتی ناوەراست چاوەڕێی ئەم ڕۆژەیە بۆ ئەوەی ئارامی بەخۆیەوە ببینێت. 

لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و شاندی باڵای سعودیە و ئیمارات کۆبوونەوە. 

یەکێک لە ئامانجەکانی کۆبوونەوەکە، هەوڵەکانی ئەمریکان بۆ دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان سعودیە و ئیسرائیل؛ هەوڵێک کە ئێستا لە هەموو کات نزیکترە.

محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لەو بارەوە بە میدیای ئەمریکای راگەیاند، "راستییەکەی پاڵپشتی لەلایەن ئیدارەی سەرۆک بایدنەوە بۆ ئەو پرسە هەیە. بۆ ئێمە پرسی فەلەستین زۆر گرنگە. پێویستە ئەو بەشە چارەسەر بکەین و گفتوگۆیەکی باشمان هەبێت و دواتر ببینین بەرەو کوێ دەچێت. هیوادارین بگاتە وێستگەیەک کە ژیانی فەڵەستینییەکان ئاسانتر بکات و ئیسرائیلیش بگەڕێنێتەوە بەوەی ببێتەوە بە یاریزانێک لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. هەموو رۆژێک نزیکتر دەبینەوە، پێدەچێت ئەمە یەکەمجاربێت، نزیکبوونەوەیەکی راستەقینە و جیدییە.

هەوڵەکان بۆ دروستکردنی پەیوەندیی لە نێوان سعودیە و ئیسرائیل بەشێکن لە گفتوگۆیەکی ئاڵۆز کە بەشێکی خۆی لە رێککەوتنی ئەمنی نێوان ئەمریکا و سعودیە دەبینێتەوە، هەروەها بەشێکیشن لە پێشخستنی بەرنامەی ئەتۆمیی سعودیە و سازشی ئیسرائیل لە پرسی فەڵەستیندا.

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکادا گوتی: "پێموایە لەژێر سەرکردایەتی تۆدا، بەڕێز سەرۆک، دەتوانین بگەینە ئاشتەواییەکی مێژوویی لەنێوان ئیسرائیل و سعودیە. پێموایە ئەوجۆرە ئاشتییەش، پێشەڤەچوونێکی گەورە دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکی عەرەب و ئیسرائیل و هەروەها ببێتە ئاشتبوونەوەی جیهانی ئیسلامی و دەوڵەتی جوو و ئاشتیی راستەقینەش لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان بەدیدێت.

ئەم نزیکبوونەوەی سعودیە و ئیسرائیل لەکاتێکدایە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ بە سەرپەرشتیی چین، سعودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران ئاساییکردەوە لەدوای حەوت ساڵ هەڵپەساردن و گرژی. جێنشینی سعودیەش رایگەیاند ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت، سعودیەش دەیەوێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه