محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وكانی خولی 78ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆڕك، له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك جێگری یاریده‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا محه‌مه‌د شیاع سوودانی و برێت مه‌كگۆرك تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئه‌منی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی تریان كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها جێگری یاریده‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی گوتووه كه پێشوازی له ڕێككه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕالی ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به دابینكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
مه‌كگۆرك هه‌روه‌ها پشتگیری ئه‌مه‌ریكای بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یاندووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی دوێنێ پێنجشه‌م له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی (بلۆمبێرگ)ی ئه‌مه‌ریكی گوتبووی: ئێمه وه‌ك عێراق چاوه‌ڕێی ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی توركیا ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان زیانی به هه‌موولایه‌ك گه‌یاندووه، یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ش توركیایه كه باجی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه له ڕێگه بۆڕییه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرێت
وەڵام بدەوه