Kurdistan Press - چه‌كێكی نهێنیی ئۆكرانیا ئاشكرا ده‌بێت، كه‌ له‌ جه‌نگی دژ به‌ رووسیا به‌كارده‌هێنرێت چه‌كێكی نهێنیی ئۆكرانیا ئاشكرا ده‌بێت، كه‌ له‌ جه‌نگی دژ به‌ رووسیا به‌كارده‌هێنرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چه‌كێكی نهێنیی ئۆكرانیا ئاشكرا ده‌بێت، كه‌ له‌ جه‌نگی دژ به‌ رووسیا به‌كارده‌هێنرێت

بۆ یه‌كه‌م جار فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی دروستكراوی ئۆكرانیا ئاشكرا ده‌بێت، كه‌ له‌ جه‌نگی دژ به‌ رووسیا زیاتر له‌ 60 ئه‌ركی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئه‌نجامداوه‌ و توانای پێكاندنی ئامانجه‌كه‌ی به‌ وردی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ باڵانسی یارییه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی نێوان كیێڤ و مۆسكۆ بگۆڕێت.

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ كه‌ ناوی "په‌نیشێر Punisher"ـه‌، توانای هه‌ڵگرتنی 3 كیلۆگرام له‌ ته‌قه‌مه‌نیی هه‌یه‌ و ده‌توانێت 30 مایل له‌ پشت هێڵه‌كانی دوژمن به‌وپه‌ڕی وردییه‌وه‌ بپێكێت.

یۆگین پۆلاتسیڤ، ئه‌ندازیاری دیزاینه‌ری ئه‌و درۆنه‌ ئۆكرانییه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ی "یو ئای داینامێكس" گوتی: "له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی رووسیاوه‌ تا ئێستا، په‌نیشێر توانیویه‌تی زیاتر له‌ 60 ئه‌ركی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بدات و ئامانجه‌كانی به‌ وردی خاپور بكات".

چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆیه‌كیش له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و هاووڵاتییانی ئۆكرانییه‌وه‌ تۆماركراون، له‌ دیمه‌نه‌كانیاندا گورزه‌ كوشنده‌كانی سوپای ئۆكرانیا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی سوپای رووسیا نیشان ده‌درێن.

پۆلاتسیڤ بۆ رۆژنامه‌كه‌ رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ هه‌رزانترین و ئاسانترین رێگه‌یه‌ بۆ وه‌شاندنی گورزێكی كه‌مه‌رشكێن له‌ دووره‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتییانی سڤیل دروست بكات.

ئاشكراشیكرد، ئه‌و درۆنانه‌ كاره‌بایین و له‌ڕێگه‌ی دوو باڵه‌ درێژه‌كانیانه‌وه‌ ده‌توانن بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك تا به‌رزی 1300 پێ بفڕن و ته‌نها پێویستییان به‌ پێدانی زانیارییه‌ له‌باره‌ی ئامانجه‌كانیان، دواتر خۆیان ئه‌ركی خۆیان به‌جێ ده‌كه‌یه‌نن.

گوتیشی: فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی چاودێریی بێ فڕۆكه‌وان، كه‌ قه‌باره‌كه‌ی بچووكتره‌ به‌ناوی "Specter" هاوده‌می درۆنه‌كه‌ ده‌فڕێت و ئامانجه‌كان بۆی دیاریده‌دات، به‌ر له‌وه‌ی گورزه‌كه‌ی بوه‌شێنێت.

دوای ه‌ندی ساڵی 2014ی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، گروپێك به‌ناوی جه‌نگاوه‌رانی دێرین له‌ ئۆكرانیا كۆمپانیایه‌كی دروستكردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیان به‌ ناوی "UA-Dynamics" دامه‌زراند.

مه‌كسیم سوپۆتین، شاره‌زای بازاڕگه‌ری و گوته‌بێژی نافه‌رمیی كۆمپانیای ناوبراو به‌ رۆژنامه‌ به‌ریتانیه‌كه‌ی راگه‌یاند، سێ له‌سه‌ر چواری كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌یان، له‌ جه‌نگاوه‌ره‌ دێرینه‌كان پێكهاتوون و شاره‌زاییان له‌ كرده‌ تایبه‌ته‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ قووڵایی خاكی دوژمن هه‌یه‌.

ئاشكراشیكرد، ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كان جێگیرن، له‌وانه‌ش كۆگاكانی سووته‌مه‌نی، پێداویستییه‌كان و سیسته‌می دژه‌ فڕۆكه‌كان و گوتیشی: به‌شێك له‌ یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌ جیاوازه‌كانی ئۆكرانیا درۆن به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام له‌ڕووی ژماره‌ و ئه‌و پێگانه‌وه‌، كه‌  

پێشتریش هه‌مان ئه‌و گوته‌بێژه‌ بۆ رۆژنامه‌ی "زه‌ سه‌ن"ـیش گوتبووی: ئه‌و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی په‌نیشێری شاراوه‌ پێشتریش توانیویانه‌ پشێوی له‌ پشته‌وه‌ی هێڵه‌كانی سه‌ر به‌ رووسیای له‌ دۆنباس هێناوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ دوژمن هیچ بیرۆكه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌بووه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئه‌و جۆره‌ درۆنه‌ له‌ڕووی قه‌باره‌وه‌ تا راده‌یه‌ك بچووكه‌ و كێشی سووكه‌ و رادار ناتوانێت بیدۆزێته‌وه، وێڕای ئه‌مه‌ش ده‌توانێت له‌ یه‌ك كاتدا سێ بۆمب ئاراسته‌ی سێ پێگه‌ی جیاواز بكات و دواتر بگه‌ڕێته‌وه‌ بنكه‌ی سه‌ربازی بۆ ئه‌وه‌ی بۆمبی دیكه‌ هه‌ڵگرێته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكی كه‌مدا دووباره‌ هێرش بباته‌وه‌.

جگه‌ له‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی په‌نیشێر، سوپای ئۆكرانیا ‌نزیكه‌ی 20 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی جۆری "به‌یره‌قدار"ی دروستكراوی توركی به‌كارده‌هێنێت.

له‌ چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو سوپای ئۆكرانیا بڵاویكردنه‌وه‌، له‌ دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی به‌یره‌قدار به‌یه‌ك لێدان كاروانێكی تانك و زریپۆشه‌كانی رووسیای له‌ناوبردووه‌.

له‌كاتێكیشدا پێشبینی ده‌كرا، له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا رووسیا بتوانێت به‌رگرییه‌ ئاسمانییه‌كانی ئۆكرانیا له‌ناو ببات، به‌ڵام له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا ئۆكرانیا ئاشكرایكرد، كه‌ ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ و هێلیكۆپته‌ر جه‌نگی و فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی رووسیی خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

درۆنه‌كانی په‌نیشێر لێیان بڵاوده‌كرێنته‌وه‌ به‌ وردی پۆڵێنكراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه