Kurdistan Press - بایدن سزای بەسەر هەردوو ناوچەی لۆهانسک و دۆنیتسکدا سەپاند بایدن سزای بەسەر هەردوو ناوچەی لۆهانسک و دۆنیتسکدا سەپاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بایدن سزای بەسەر هەردوو ناوچەی لۆهانسک و دۆنیتسکدا سەپاند

سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی تایبەت بە سزادانی  هەرێمی دۆنباسی دەرکرد و رایگەیاند: "ئامانج لە بڕیارەکە بێبەشکردنی رووسیایە لە سوود وەرگرتن لەو ناوچەیە"
 
لەدوای بڕیاری سەرۆکی رووسیا بە داننان بە سەروەری هەردوو ناوچەی لۆهانسک و دۆنیتسک لە هەرێمی دۆنباس وەک دوو "کۆماری سەربەخۆ" و ناردنی تانک و زریپۆشی رووسی بۆ نێو خاکی ئەو دوو ناوچەیە، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری سزادانی رووسیای دەرکرد
 
جۆ بایدن لە تویتەر نووسی: "من بڕیارێکی جێبەجێکاریم واژۆکرد تاوەکو رووسیا لە دەرفەتی سوودوەرگرتن لە پێشێلکردنی زەقی یاسای نێودەوڵەتی، بێبەش بکەم. ئێمە بۆ هەنگاوەکانی داهاتوومان، بەردەوام لە نزیکەوە راوێژ لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان دەکەین لەنێویاندا ئۆکراینا"
 
بایدن لە تویتەر ئاماژەی بە جۆر و چۆنیەتی سزاکانی نەدا، بۆیە کۆشکی سپی ئەمریکا راگەیێندراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا گوتی: "بڕیارە جێبەجێکارەکەی بایدن بە خێرایی لەسەر هەنگاوە نایاساییەکەی پوتین دەرکرا تاوەکو مۆسکۆ نەتوانێت هیچ سوودێك لە هەردوو ناوچەی لۆهانسک و دۆنیتسک ببینێت"
 
کۆشکی سپی روونیکردەوە "بڕیارەکەی بایدن بریتییە لە سەپاندنی سزا بەسەر هەردوو ناوچەکە، بەو جۆرەش هیچ ئەمریکییەک ناتوانێت هیچ جۆرە وەبەرهێنانێك لەو دوو ناوچەیە بکات و هیچ کەسێكیش مافی نییە لەو دوو ناوچەیە کار لەگەڵ کەسانی ئەمریکی بکات"
 
هەروەها بڕیارە جێبەجێکارییەکەی بایدن هەموو جۆرە بازرگانی و گواستنەوەی پارە و حەواڵە داراییەکان لەگەڵ ئەو دوو ناوچەیە قەدەخە دەکات
 
شەوی دووشەممە  21-02-2022 ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە گوتارێکدا دانی بە سەربەخۆیی هەردوو ناوچەی 'لوهانسک' و 'دۆنیتسک'ی هەرێمی دۆنباس نا و رێککەوتنی لەگەڵ واژۆکردن. هەروەها رەخنەی لە بەرپرسانی ئۆکراینا گرت و رایگەیاند، وڵاتەکەیان لە "دەرەوە" کۆنترۆڵکراوە و داوای کرد دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان رابگرن
 
ئەو هەنگاوەی پووتین کاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا؛ یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە تویتێکدا بڕیاری دانپێدانانی هەردوو ناوچەکەی سەرکۆنەکرد و رایگەیاند، ئەم هەنگاوەی پووتین "هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکان دادەڕووخێنێت،" گوتیشی کە هەنگاوەکە دژی رێککەوتننامەی مینسکە
 
ستۆڵتنبێرگ دەشڵێت، ناتۆ پاڵپشتی لە سەروەریی ئۆکراینا دەکات و داواشی لە رووسیا کرد چیدی شەڕەکە خۆش نەکات و رێگەی دیپلۆماسی بگرێتەبەر
 
لای خۆشیەوە، رۆژی سێشەممە 22-2-2022 ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، کە دوێنێ شەو قسەی لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکەی کردووە و پاڵپشتیی ئەمریکای بۆ دووپاتکردووەتەوە. بلینکن دەڵێت، ئەم هەنگاوەی پووتین چاوەڕوانکراو بوو و "جێگەی شەرم" بوو 
 
لەلایەکی دیکەوە مۆسکۆ رایگەیاند، دەرگەی گفتوگۆیان دانەخستووە و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە هێشتا ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بکات 
 
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە ڤیدیۆیەکدا کە لە یوتیوب بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند: "هەتاوەکو لە سەختترین کاتەکانیشدا، ئێمە دەڵێین.. کە ئامادەین بۆ گفتوگۆ"
 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا