Kurdistan Press - بڕیارە پاڵەوانێتیى تۆپى پێى کەنداوى 25 لە شارى بەسرەى باشوورى عێراق بە بەشداریى هەشت هەڵبژاردەى کەنداو دەستپێبکات بڕیارە پاڵەوانێتیى تۆپى پێى کەنداوى 25 لە شارى بەسرەى باشوورى عێراق بە بەشداریى هەشت هەڵبژاردەى کەنداو دەستپێبکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارە پاڵەوانێتیى تۆپى پێى کەنداوى 25 لە شارى بەسرەى باشوورى عێراق بە بەشداریى هەشت هەڵبژاردەى کەنداو دەستپێبکات

رۆژی هەینی 06-01-2023، پاڵەوانێتیى کەنداو 25 لە بەسرە دەستپێدەکات و ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای عێراق بەشداری لە رێوڕەسمی دەستپێكردنی پاڵەوانێتییەکەدا دەبن. 
  
بڕیارە پاڵەوانێتیى تۆپى پێى کەنداوى 25 لە شارى بەسرەى باشوورى عێراق بە بەشداریى هەشت هەڵبژاردەى کەنداو دەستپێبکات. 
 
کەنداو 25، بە یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و عومان دەستپێدەکات، یارییەکە کاژێر 19:00 لە یاریگەی بەسرەی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت. 
 
ئەمە دووەمجارە عێراق لە مێژووی خۆیدا میوانداریی ئەو پاڵەوانێتییە بکات، دوای ئەوەی جاری یەکەم لە ساڵی 1979 لە بەغدا میوانداری کرد.
 
هەشت هەڵبژاردە بەشداریی پاڵەوانێتییەکە دەکەن کە بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکراون؛ یەکەمیان هەڵبژاردەکانی عێراق، سعودیە، عومان و یەمەن لەخۆدەگرێت و یارییەکانیان لە یاریگەی نێودەوڵەتی بەسرە بەڕێوەدەچن. هەڵبژاردەکانی کۆمەڵەی دووەم لە: قەتەر، ئیمارات، بەحرەین و کوێت پێکدێن، یارییەکان لە یاریگەی نێودەوڵەتی مینا بەڕێوەدەچن.
 
پاڵەوانێتی کەنداوی 25 دووەم گەورەترین بۆنەی وەرزشیی تایبەت بە تۆپی پێیە کە عێراق لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا میوانداریی کردبێت، دوای ئەوەی لە ساڵی 2019 لە شارەکانی کەربەلا و هەولێر میوانداری پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیای کرد.
 
هەروەها سەرچاوەکە رایگەیاند کە: لیژنەی رێکخستن و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو کار و ئامادەکارییەکانیان بە باشی کردووە.
 
رۆژی 03-01-2023، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگەیاند، "هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كارێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه‌، پێویستی به‌ هه‌وڵی زۆره‌.. به‌سره‌ ئارام و سه‌قامگیره‌، ئەمەش مایه‌ی خۆشحاڵییه‌ بۆ دانیشتووان و میوانان." 
 
وەک لیوا تەحسین خه‌فاجی دەڵێت، "رۆژانه‌ چالاكیمان له‌ هه‌موو شوێنێكی شاره‌كه‌ هه‌یه‌ و هێزێكی زۆر بڵاوه‌یان پێكراوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی چه‌ك به‌ده‌ست بن كه‌ كارێكی شارستانییه‌، راسته‌ كاره‌كه‌ ئاسان نییه‌، بەڵام له‌ میواندارییەکە سه‌ركه‌وتوو ده‌بین." 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه