بردنەوەی نازناوی مۆندیال لە لایەن هەڵبژاردەی ئارژانتینەوە، بە بێ رۆڵی سەرکردایەتی کردنی سەرکردەیەکی کارامەی وەک مێسی ئەرکێکی قورس و رەنگە کردەیەکی ناکردەیی بووبێت.
ئەرژەنتینیەکان بە گەورەو بچوکەوە لە پشت مێسی وەستابوون. ئەمە جیا لە پشتیوانی و یەکڕیزی و نمایشی ئاستی هاوکاری یاریزانە ئەرژەنتینەکان لە سەرەتای مۆندیالەوە تا دوا چرکە ساتەکانی کۆتایی مۆندیال.
حەقە ئێمەی کوردیش پەندو وانە لەم مۆندیالە وەربگرین. با ئێمەش لە پشت ئەو سەرکردەیەوە بین خەمی خاک و نیشتیمانیەتی. خەمی نەتەوەو ئازادیەتی و هەموو هەوڵ و کۆششی خۆی لە پێناو ئامانجە باڵا نیشتیمانیەکان تەرخان کردووەو تۆزقالێک پاشەکشە و سازش لەسەر مافە نەتەوایەتیەکان ناکات.
وەڵام بدەوه